کۆیە

لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

وریا فەتاح

شەوى رابردوو لە رێگاى کۆیە بۆ هەولێر، رووداوێکى سەختى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەست دا.

هاتوچۆى کۆیە بڵاوى کردەوە، شەوى رابردوو لە نزیک گوندى سماق شیرین لەسەر رێگەى کۆیە بۆ هەولێر، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە جۆرى کیا، روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەست داوە.

وەک ئەوەى هاتوچۆى کۆیە بڵاوى کردووەتەوە، هەر لە رووداوەکەدا چوار سەرنشین بریندار بوون.