کۆمیسیۆن:

کاتژمێر 6ـى ئێوارە دەنگدان کۆتایى دێت

وریا فەتاح

کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، هۆشدارى دەدات کە کاتژمێر 6ـى ئێوارە، ئامێرەکان بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى دەکوژێنەوە و دەنگدان کۆتایى دێت.

کۆمیسیۆن وێراى هۆشدارییەکە داواش دەکات، ئەو کاتەى ماوە بچن و دەرفەتى دەنگدان لەدەست مەدەن.

ئەمڕۆ، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیان 100 نوێنەرى پەرلەمان دیارى دەکەن.