رێژەى دەنگدان بەرز دەبێتەوە؟

بەشدارى و بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان.

964+

وریا فەتاح

هەرکە باسى هەڵبژاردن دەکرێت، پرسى بەشدارى و بایکۆت دەبێتە قسەى دەمى خەڵک، لە چەند هەڵبژاردنى رابردوودا رێژەى بایکۆت زۆر بوو و هاوڵاتیان وەک ناڕەزایەتییەک بەکاریان دەهێنا.

لە هەرێمى کوردستان پێنج خولى پەرلەمانى بەڕێوەچووە و بۆ هەڵبژاردنى هەر خولێکیش رێژەى بەشدارى و بایکۆت جیاواز بووە، هەڵبژاردنى خولى یەکەم کە لە 19.5.1992 بەڕێوەچوو بەراورد بە هەڵبژاردنەکانى دواى خۆى زۆرترین رێژەى بەشدارى هەبووە، بەشێوەیەک لەو هەڵبژاردنەدا رێژەى بایکۆت تەنیا 12.6% بووە، خولى رابردووش کە خولى پێنجەم بووە هەڵبژاردنەکەى بەراورد بە هەڵبژاردنەکانى پێشخۆى زۆرترین رێژەى بایکۆتى هەبووە بە شێوەیەک 40.2%ـى دەنگدەران بایکۆتیان کردووە.

بۆ هەڵبژاردنى ئەمڕۆ کە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە، ئاماژەکان بەرەو ئەو ئاراستەیەن کە بەشدارى لە بایکۆت زیاتر دەبێت و پێدەچێت خەڵکێکى زۆر بەرجەستەى ئەو مافە بکات.

بەشداریى و بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستاندا:

خولى یەکەمى پەرلەمانى کوردستان لە 19.5.1992

ژمارەى دەنگدەر: یەک ملیۆن و 112 هەزار کەس

بەشدارى لە دەنگدان: 971 هەزار و 953، بەڕێژەى 87.4%

بایکۆتى دەنگدان: 140 هەزار و 47، بەڕێژەى 12.6%

خولى دووەمى پەرلەمانى کوردستان 30.1.2005

ژمارەى دەنگدەر: 2 ملیۆن و 290 هەزار و 736

بەشدارى لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 753 هەزار و 919، بەڕێژەى 76.6%

بایکۆتى دەنگدان: 536 هەزار و 817، بەڕێژەى 23.4%

خولى سێیەمى پەرلەمانى کوردستان 25.7.2009

ژمارەى دەنگدەر: 2 ملیۆن و 518 هەزار و 773 کەس

بەشدارى لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 876 هەزار و 196، بەڕێژەى 74.5%

بایکۆتى دەنگدان: 642 هەزار و 577، بەڕێژەى 25.5%

خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستان 21.9.2013

ژمارەى دەنگدەر: 2 ملیۆن و 653 هەزار و 743 کەس

بەشدار لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 978 هەزار و 382، بەڕێژەى 74.6%

بایکۆتى دەنگدان: 675 هەزار و 361، بەڕێژەى 25.4%

خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان 30.9.2018

ژمارەى دەنگدەر: 3 ملیۆن و 85 هەزار و 461 کەس

بەشدار لە دەنگدان: 1 ملیۆن و 845 هەزار و 979، بەڕێژەى 59.8%

بایکۆتى دەنگدان: 1 ملیۆن و 239 هەزار و 482، بەڕێژەى 40.2%

خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت.

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە