دیمەنی چەند هەنگەوانێک دوای گواستنەوەی هەنگەکانیان بۆ یەکێک لە گەندەکانی سنووری پشدەر... وێنە؛ هەنگەوانانی بناری قەندیل.
كهشوههوار ساردى كردووه
هه‌نگه‌وانه‌كان هه‌نگه‌كانیان له بنارى قه‌ندیل ده‌گوازرێنه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ساردبوونى كه‌شوهه‌وا له كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل، هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ى هه‌نگه‌كانیان كردووه و ههنگوانێكیش ده‌ڵێت، زۆربه‌ى هه‌نگه‌كان به‌ره‌و شوێنه گه‌رمه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
له سنوورى كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل به‌سه‌دان سندوقى هه‌نگ كه هى هه‌نگه‌وانانى ناوچه جیاوازه‌كانه له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێك ده‌برێنه كوێستانه‌كان و له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى یه‌كه‌میش هه‌نگه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌سعه‌د خدر، یه‌كێك له‌و خاوه‌ن ههنگانهیه به964ـى وت، به‌هۆى ساردبوونى كه‌شوهه‌واى كوێستانه‌كان هه‌نگه‌كان به‌رگه‌ى سه‌رما ناگرن و ناچار ده‌یانگوازنه‌وه بۆ وێنه شوێنانه‌ن كه گه‌رمن.
وتیشی “به‌شێكیان دهیانبهوه ماڵه‌كانیان كه شوێنى به‌خێوكردنى هه‌نگیان هه‌یه، زۆربه‌شیان له‌و گوندانه‌ى سنوورى پشده‌ر و بیتوێن دایانده‌نێن كه كه‌شوهه‌واكه‌ى گه‌رمتره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى سندوقى هەنگهكان له كوێستانه‌كانى كانى شینكه و کانی خاتوونە بوون.
له ماوه‌كانى رابردوودا چه‌ندین جار ورچ زه‌فه‌رى به مێشههنگهكانى ئه‌و بناره بناره بردووه و ئه‌وه‌ى ده‌ستی پێی گه‌یشتبێت ههنگوینهكانى خواردوون و سندوقهكانیشی لێ تێكشاندوون، بۆیه به‌شێك له خاوه‌ن هه‌نگه‌كان كه‌سانى تایبه‌تیان بۆ پاسهوانیكردنى هه‌نگه‌كان له‌و كوێستانانه به‌كرێ گرتبوو كه شه‌وان ده‌یانه‌وه.