زانکۆی راپەڕین لە رانیە _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
یەکەم قۆناغ وەردەگرێ
زانکۆی راپەڕین خوێندنی ئیسلامی کردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
زانایان و مامۆستایانی ئاینی لە راپەڕین داوایان کردوو، زانکۆی راپەڕین بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکەی کردەوە، ئەمساڵ یەکەم پۆل بۆ قۆناغی یەکەم وەردەگرێ.
ئەمڕۆ شەممە 19.10.202، لە رێورەسمێکدا، کە وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەرپرسان ئامادەی بوون زانکۆکە کردنەوەی بەشەکەی راگەیاند.
دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانی رێورەسمەکەدا رایگەیاند، دامەزراندنی بەشی خوێندنی ئیسلامی بەشدار دەبێت لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە رێگەی پێشخستنی هاوسەنگی ئاینی لە ناو کۆمەڵگەدا.
هەروەها، ئیبراهیم عەبدولباقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین سوپاسی هەوڵی کردنەوەی بەشەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، پێزانینی بۆ دڵسۆزان و مامۆستایانی ئایینی و هەوڵەکانی ئەوقاف هەیە، کە لە بەدیهێنانی ئەو دەستپێشخەرییە چاوەڕوانکراوەدا رۆڵیان هەبووە.