مێردمنداڵهكهی ههولێر بدۆزهوه و 10 ملیۆن دینار وهربگره
964+
هێرۆ مەولودی – ههولێر
یاسین مەحموود رەشید، ناسراو به مهلایاسین، كه سەرمایەدارێكی سلێمانییه، 10 ملیۆن دینار دەكاته دیاریی هەر کەسێک، كه بتوانێت مێردمنداڵەکەی هەولێر بدۆزێتەوە.
سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەم هەواڵەی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پۆست كردووه.
مهلایاسین تایبەت بە تۆڕی 964 وتی: “وەک سەرمایەدارێک دەستپێشخەریم کردوە بۆ ئەوەی خەڵک هان بدەم دڵی دایک و باوکی ئەو مێردمندالە ونبوە بە دۆزینەوەی خۆش بکەم، با ئهمه دەرگهیەک بێت بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر هاوکاربن و هەوڵی دۆزینهوهی مێردمنداڵهكه بدەن”.
ئەم سەرمایەدارە کوردە ئاشکرای کرد، دابینکردنی پارەکە هیچ پەیوەندی بە یەکێتیی وەبەرهێنەران نییە و خۆی دابینی دەکات، “هەر کەس یا هەر تیمێکی فریاکەوتن و لایەنێک بە زیندوویی مێردمنداڵەکە بدۆزێتەوە 10 ملیۆن دیناری پێشکەش دەکهم”.
دەربارەی ئەگەری گیانلە دەستدانی مێردمنداڵەکە و ئەگەرکەسێک یا تیـمێک تەرمی ئەو منداڵە بدۆزێتەوە، یاسین مەحموود وتی: “لەو کاتەدا 10 ملیۆنەکە دەدهینه بنەماڵەی مێردمنداڵەکە”.
له رۆژی 24ـی ئهم مانگهوه ئەیوب ئهحمهد، تەمەن 13 ساڵ، کە نەخۆشی پەرکەمی هەیە، له ناحیهی كهسنهزانی ههولێر لە ماڵ دەرچووە و سەرەڕای گەڕانی تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و کەسوکاری، تا ئێستا هیچ سۆراغێک لەو منداڵە نییە و نەدۆزراوەتەوە.