هۆکار چییە؟
هێرش كرایەسەر كەناڵی MBC لە بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چهند گرته ڤیدیۆییهك بڵاوبووهتهوه و تێیدا دەردەكەوێت شەوی رابردوو لە شاری بەغدا هێرش كراوەتەسەر نووسینگەی كەناڵی MBC.
ڤیدیۆكان ئەوە دەردەخەن ژمارەیەك خەڵكی تووڕە بەربەستی ئاسایشی كەناڵەكە دەبڕن و دەیانەوێت بچنە ناو نووسینگەكە، هەرچەندە ژمارەیەك هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی نووسینگەی كەناڵەكە لەوێن.
بەشێكی هێرشكەران، كە لە شێوەی خۆپێشاندان كۆبوونەتەوە و ئاڵای لایەنە شیعییەکانیان هەڵگرتبوو، هاوار دەكەن “كلا، كلا ئال سعود” كە مەبەستیان بەرپرسانی كەناڵەكەیە.
هۆكاری ئەو هێرش و ناڕەزاییەی ئەو خەڵكەی بەغدا بەرامبەر كەناڵ MBCی سعودی، بۆ راپۆرتێك دەگەڕێتەوە، كە لەسەر سەركردە كوژراوەكانی حەماس و حزبوڵا پەخشی كردووە و بە تێڕوانینی خۆپیشاندەران، سووكایەتی بە سەركردەكانی حەماس و حزبوڵا كراوە.
كەناڵی MBC لە تۆڕە كەناڵێك پێكهاتووە و خاوەندارییەتییەكەی بۆ خانەوادەی پاشایەتی سعودیە و بە تایبەتی وەلید بن تەڵاڵ دەگەڕێتەوە، كە كەناڵی 1 MBC یەكەم كەناڵی ئاسمانیی عەرەبییە و لە 1991 لە لەندەن دامەزراوە.