بە بۆنەی هەڵبژاردن

حکومەتی هەرێم دوو رۆژ پشووی راگەیاند

شۆڕش قادری

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتووی کردە پشوو.

بە پێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی خولەی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رۆژانی شەممە و یەکشەممە واتە 19 و 20.10.2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

پێشتریش هەر دوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی و وەزارەتی پەروەردە پشوویان راگەیاندووە.