لە دەرەوەى بنکەکان کارتى کاندید دابەشدەکرێت

” رێکارە تەکنیکییەکانى کۆمیسییۆن بە باشى بەڕێوە دەچن”

هێڤى دێوالى- دهۆک

هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوە نیشتیمانییەکانی تایبەت بەچاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دهۆک رایدەگەیەنێت، رێکارە تەکنیکییەکانى کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە باشى بەڕێوە دەچن، رێگرن لە ساختەکارى.

سەربەست مستەفا، سەرۆکى کۆمیسیۆنى تۆڕى چاودێرى هەڵبژاردن دهۆک بە 964ـى وت،”سەرلەبەیانى قەرەباڵغى هەبوو، بەڵام بەگشتى پڕۆسەکە بە باشى بەڕێوەدەچێت و رێکارە تەکنیکییەکانى کۆمیسیۆن زۆر باشن و رێگرن لە ساختەکارى و دوو بارە دەنگدان”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، لە هەندێ بنکەى دەنگدان تێبینیان کردووە کەسانێک کارتى بانگەشەى کاندیدەکان بڵاو دەکاتەوە.

بە سپۆنسەرى 964، هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوە نیشتیمانییەکانی تایبەت بەچاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چاودێرى پڕۆسەکە دەکەن.

بۆ ئەمڕۆ، 600 چاودێرى تۆڕەکە کە پێشتر راهێنانیان پێکراوە، لە و لە حەوت پارێزگای عێراق کە بنکەى دەنگدانى لێیە چاودێریان هەیە.

بڕیاریشە، تۆڕەکە رۆژی سبەینێ راپۆرتی تایبەت لەسەر پرۆسەکە بڵاو بکەنەوەو، لە دەنگدانی گشتیشدا هەزارو 600 چاودێر ئامادەدەبن و 30 تیمى گەڕۆک لەسەرتاسەری پارێزگاکانی هەرێم چاودێردەبن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح