گرافیک؛ 964+
زاخۆش كه‌مترینه
زۆرترین بڕه نه‌وتى دابه‌شكراوى ئه‌مساڵ له هه‌ولێره
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 58 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپی دابه‌شكراوه، زۆرترین رێژه‌ى هه‌ولێر و كهمترینیشان زاخۆ وه‌ریگرتووه.
له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان تاوه‌كو ئێستا 58 ملیۆن و 322 هه‌زار و 200 لیتر نه‌وتى سپی به‌سه‌ر 291 هه‌زار و 611 دابه‌شكراوه.
زۆترین ئه‌م بڕه نه‌وته كه 18 ملیۆن و 67 هه‌زار لیتر بووه له هه‌ولێر دابه‌شكراوه و 90 هه‌زار و 325 خێزان لێی سوودمه‌ند بوونه.
زاخۆش كه‌مترین رێژه‌ى نه‌وتى ئه‌مساڵى به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه كه ئه‌ویش دوو ملیۆن و 599 هه‌زار لیتر بووه كه به‌سه‌ر 12 هه‌زار و 995 خێزان دابه‌شكراوه.
به‌گشتى تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 51 هه‌زار و 942 خێزان ماوه‌ن نه‌وتى سپی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن.
پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگه‌یاندبوو كه بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به‌رامبه‌ر بە 104 هەزار دینارى پێده‌درێت.