کاتی کارکردن لە باخچەکە وێنە: شارەوانی شکارتە
دیوارەکانی رووخێندران
منداڵانی باخچە ساوایانەکەی شکارتە چیتر لە مەترسیدانین
ژێوار خدر
باخچەیەکی ساوایان لە ناحیەی شکارتە بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە دیوارەکەی بوبووە جێگەی مەترسی بۆ سەر مندالانی باخچەکە و لەلایەن شارەوانی ناحیەکەوە بە تەواوی پاک کرایەوە بەمەبەستی پاراستنی گیانی منداڵەکان.
ئەردەلان رەفیق، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی شارەوانی شکارتە بە 964ـی وت، لەسەر داواکاری بەڕیوەبەری باخچەکە، پاسماوەی ئەو بەشەی باخچەکەمان فڕێدا کە رووخا بوو.
وتیشی، بەشێکی دیکەی دیوارەکە کە کەوتبووە بەشی پێشەوەی باخچەکە و مەترسی رووخانی لەسەر بوو و گیانی مندالەکان بەهۆیەوە کەوتبووە مەترسییەوە، لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە بە تەواوی لابرا و رووخێندرا بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکان.
روونیشیکردەوە، درووستکردنەوەی دیوارەکان و نوێکردنەوەی باخچەکە لە ئەستۆی شارەوانی نیە و دەبێت پەروردە جێبەجیی بکات.