بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر _ وێنە: راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر
کێشە دروست بووە
بەشی مۆڵەت و هونەری هاتوچۆی هەولێر تا دوای دەنگدان کارناکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئاگادارییەکەدا هاتوچۆی هەولێر، راوەستانی کارەکانی بەشی مۆڵەت و هونەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی تا دوای دەنگدان راگەیاند و دەڵێت، سزاش ناچێتە سەر مامەڵەی هیچ شۆفێرێک.
ئاگادارییەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە، کەمێک پێش ئێستا 17.10.2024 و کاتژمێر 9:38 خولەکی بەیانی بڵاوکرایەوە.
هاتوچۆ دەڵێت، ئاگادارتان دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و ئەبدەیت کردنەوەی، تکایە سەردانی بەشی هونەری و بەشی مۆڵەت مەکەن، تا پشووی دوای هەڵبژاردن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تێبینیەكەدا نووسیویەتی، هیچ کەسێکیش سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لەوە ماوەیەی ئاماژەی پێ کراوە.