گەشتەکانتان مەوەستێنن

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە رۆژانی هەڵبژاردنیش کراوە دەبێت

+964

ژێوار خدر

دەروازەی نێوەدەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، هاتوچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی  لە هیچ کام لە دەروازە نێوەدەوڵەتییەکان بە دەروازەکەی خۆشیانەوە ناوەستێت و ئاسایی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024 دەروازەی نێوەدەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و رۆژانی هەڵبژاردن هاتوچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان، هەروەها لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت، دەروازەکە داناخرێت و وەک رۆژانی ئاسایی کراوە دەبێت.

رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.