هەر بەرمیلێک نزیکەى سێ دۆلارى لێبووەتەوە

نرخى نەوت هاڕەى کرد

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو رووى لە دابەزین کرد و هەر بەرمیلێکى نزیکەى سێ دۆلارى لێبووەتەوە.

هەفتەى رابردوو ئەگەرى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئێران، نرخى بەرمیلێک نەوتى لە 80 دۆلار نزیک کردەوە، بەڵام ئێستا ئەگەرى هێرشەکە کەمتر بووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى نرخى نەوت رۆژ بە رۆژ داببەزێت.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 08 سەنت مامەڵەی پێو دەکرێت و بەڕێژەى 2.38 دۆلار دابەزیوە، هاوكات به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا بە 71 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت و بەڕێژەى 2.28 دۆلاردابەزیوە.

گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هەفتەى رابردوو هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نەوت بوون.

نرخى نەوت دابەزى

نرخى نەوت دابەزى