عێراق پێویستى بە چاندنى 15 ملیار درەخت هەیە

بەغدا پلەى 13ـى پیسترین شارەکانى دنیاى گرتووە

964+

وریا فەتاح

بەغداى پایتەخت پلەى 13ـى پیسترین شارەکانى دنیاى گرتووە، سەنتەرى ستراتیژى مافەکانى مرۆڤیش هۆشدارى دەدات لە برى شارى کۆنکرێت دەبێت لە ماوەى 10 ساڵدا 15 ملیار درەخت بچێنرێت شارى رووەکى دروستبکرێت.

فازڵ غەراوى، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستپێشخەریی دروستکردنی شاری چاندن بە درەخت لەبری شارەکانی چیمەنتۆ دەستپێبکات

ئاشکراى کرد کە ئێستا بەغدا پلەى 13ـى گرتووە لە نێو پیسترین شارەکانى دنیادا و عێراق بەدەست گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی رێژەی گەرمبوونی جیهان و تێکچوونی بارودۆخی ئاو و ژینگەی دەناڵێنێت.

وەک ئەوەى باسى دەکات، خۆڵبارین و تۆز لە عێراق رووى لە بەرزییە و 37 جۆرى کانزاى تێدایە کە کاریگەرى راستەوخۆ و مەترسیداریان لەسەر تەندروستى مرۆڤ هەیە، جگە لە 147 جۆرى جیاوازى بەکتریا کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان دەدەن.

“خراپی کوالێتی هەوا و بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی هەناسەدان لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوام لە زیادبووندایە”، فازڵ غەراوى وا دەڵێت.

داوا لە حکومەتى عێراقیش دەکات، دەستپێشخەرییەک دەستپێبکات بۆ دروستکردنی شاری رووەکی لەبری شارەکانی چیمەنتۆ، بەشێوەیەک بتوانرێت لەماوەى 10 ساڵدا 15 ملیار نەمام بچێنن و سەرجەم پارێزگاکان بگرێتەوە.

مامۆستایەک دوژمنی ژینگەی کردووە بە دۆست و پێی دەکرێ

مامۆستایەک دوژمنی ژینگەی کردووە بە دۆست و پێی دەکرێ