دوو ديمةنمى پێشمەرگەکە لە کاتی خەڵاتکردنی... وێنە؛ وەزارەتی پێشمەرگە.
جاری سێیه‌مه تیمه‌كه‌ى خه‌ڵات ده‌كرێن
پێشمه‌رگه‌یه‌ك خه‌ڵاتى باشترین تیمى راهێنه‌رى سه‌گ له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پێشمەرگەى هه‌رێم وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌گێكى به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌ڵێت، ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌مان خەڵاتی ساڵی 2024ـی بۆ باشترین تیمی راهێنەر و سەگی دۆزینەوەی بۆمب له ئه‌مریكا پێبەخشراوه.
پێشمه‌رگه‌كه ناوى ئارام ره‌شاد، لە یەکەی K9 ـى سەر بە سریەی هەندەسە لە بەڕێوەبەرایەتی رشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە و زیاتر لە شەش ساڵە لەگەل سەگێک بە ناوی (لوک بۆمەر) ئەرکی دۆزینەوەی بۆمب و تەقەمەنیە، لە چەندین ئۆپەراسیۆن و دوزینەوە و پاککردنەوەی پاشماوەی بۆمب وتەقەمەنی بەشداریکردووە.
باسی له‌وه كردووه، رێکخراوی مارشاڵ سەنتەر لە وڵاتی ئەمریکایە و لەژێر چاودێری و هەماهەنگی ئەو وڵاتە کارەکانی بەرێوە دەبات و بۆ جاری سێیەمە پێشمەرگەکانی ئەم یەکەیە بە باشترین تیمی ساڵ لە لەلایەن دەستنیشان دەکات.
سه‌گه (لووک بۆمەر)ه‌كه‌ش وەک هاوکاری لە ساڵی 2018 بە هەماهەنگی و پاڵپشتی رێکخراوی مارشاڵ سەنتەر و سپۆنسەری کۆمپانیای داینامیک جەنەڕاڵ بەخشراوهتە وەزارەتی پێشمەرگە.