ئاگادارییەک لە بانکى دەربەندیخانەوە
ئەوانەى بۆ دروستکردنى UPN سەردانى بانک دەکەن ئاگاداربن
964+
وریا فەتاح
بانکى دەربەندیخانە ئاگادارى ئەو کەسانە دەکاتەوە کە رۆژانى هەینى و شەممە بۆ تۆمارى بایۆمەترى و دروستکردنى UPN، سەردانیان دەکەن پێویستە رەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بکەن:
1. پێویستە هەویەی موچە و کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان ببەن، ئەسڵی و کۆپى رەنگاوڕەنگ.
2. پێویستە موچەخۆر خۆی ئامادەبێت، بە وەکالەت ناکرێت.
3. ئەگەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت دەتوانێت صورە قیدى ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆى ببات.
4. مامۆستایانی وانەبێژ تا ئێستا بڕیار نییە بۆ تۆمارکردنیان، واتا تۆمار ناکرێت.
زانیاری دەربارەی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)
ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)، ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.