بە سیمایەکی نوێ و جوانتر لەوەی پێشوو

ستەیجی بۆنە و یادەکانی پارکی دەروازەی رانیە نۆژەنکرایەوە

+964

ژێوار خدر

بەسەرپەرشتی تیمێکی هونەری و ئەندازیاری ستەیجی بۆنە و یادەکانی پارکی دەروازە لە رانیە نۆژەنکرایەوە.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانی رانیە بە 964ـی وت، پڕۆژەکە بە هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین، شارەوانی رانیە و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین جێىەجێکراوە.

وتیشی، تێچووەکەی نزیکەی 10 ملیۆن دینار بووە، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین لە ماوەی 10 رۆژدا تەواو کراوە.

روونیشیکردەوە، ستەیجەکە بە سیمایەکی نوێ و جوانتر لەوەی پێشوو نوێکراوەتەوە و گۆڕانکاری لە دیوارەکانی کراوە و بۆیە کراوەتەوە و رووناکییەکانیشی نۆژەن کراوەتەوە، چونکه ئەو شوێنە سودی زۆری هەبووە بۆ تەواوی دەڤەرەکە و تەنانەت ساڵانە بۆنەی گشتگیری نەتەوە جیاوازەکانی جیهانی لێ ئەنجام دەدرێت.

بەشێک لە یارییەکانی پارکی دەروازەی رانیە نۆژەن کرانەو...

بەشێک لە یارییەکانی پارکی دەروازەی رانیە نۆژەن کرانەوە