لە هەولێر

بە ناوی گەیاندنی بە خۆشەویستەكەی زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری لێ دزیوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژنێك لە هەولێر بە ناوی سیحر و جادووەوە بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری لە ژنێكی دیكە سەندووە، گوایە بە خۆشەویستەكەی دەگەیەنێت، پۆلیسیش دەستگیریان كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، شەوی رابردوو بڵاویكردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە ژنە و بە ناوی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە هاوڵاتیان، زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری بە شێوەی جیاجیا لە ژنێك وەرگرتبوو، دواتریش هەڕەشەی لێ کردبوو، بە بیانووی ئەوەی کەوا رێگایەکی راستی پیشان دەدات و دەیگەیەنێت بە خۆشەویستەکەی.

پۆلیس هەولێر روونیكردووەتەوە، لە رێگای پلانێکی ئەمنییەوە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەكانیان تۆمەتبارەكەیان لە کاتی وەرگرتنی پارە لە دادخواز دەستگیر کردووە.

هەروەها پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئێستا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆیە دوای دەستگیرکردنی رادەستی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

19 كه‌س له‌ سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركرا...

19 كه‌س له‌ سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركراون