لە شەش مانگ و نیودا

زیاتر لە 250 هەزار تۆن کاڵا لە مەرزی کێلێوە هاوردە کراوە

964+

شۆڕش قادری

لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە 250 هەزار تۆن کاڵا لە مەرزی کێلێوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

ئەمین غوڵام نەژاد بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، “لە 21.3.2024ـەوە تا ئێستا، 254 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 78 ملیۆن و 366 هەزار دۆلار کاڵا لە مەرزی کێلێوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و رێژەکە بەروارد بە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 7٪ زیادی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کاڵایانە لە سنووری کێلێوە هاوردەی کراون، سەوزە و میوە و کەرەستەی بیناسازی بوون.

بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت راشیگەیاندووە، هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزی کێلێ زیاتر بووە و رۆژانە بە تێکڕا 800 کەس لەو مەرزەوە هاتوچۆ دەکەن.

عەباس محەمەد بەڕێوەبەری گومرگی کێلێ ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “سەرەڕای کێشەی رێگاوبان، ئەمساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە”.

ئاشکراشیکرد، لە رۆژانی پشووی هاویندا هەندێک رۆژ نزیکەی هەزار کەس لە مەرزی کێلێوە هاتوچۆیان کردووە، بەڵام بە دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان، پێشبینی دەکرێت، ژمارەکە کەم ببێتەوە.

مەرزی کێلی یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری قەڵادزێ.

نۆژەنکردنەوەی رێگای مەرزی کێلێ دانیشتووانی گوندێکی هە...

نۆژەنکردنەوەی رێگای مەرزی کێلێ دانیشتووانی گوندێکی هەراسان کردووە

مەرزی کێلێ کاتەکانی هاتوچۆ کردنی هاوڵاتییانی درێژ کرد...

مەرزی کێلێ کاتەکانی هاتوچۆ کردنی هاوڵاتییانی درێژ کردەوە