لە هەولێر

سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى بۆ نەخۆشیەکانى شەکرە و کوێرەڕژێنەکان کرایەوە

توانا نەقی

وەزیری تەندروستی هەرێم لە ناحیەی بەحرکەی هەولێڕ سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى بۆ نەخۆشیەکانى شەکرە و کوێرەڕژێنەکان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە بە شێوەیەکی مۆدێرن دروستکراوە.

سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى بۆ چاودێریکردن و چارەسەرکردنى نەخۆشانى شەکرە و کوێرەڕژێنەکان”لەلایەن رێکخراوى خێرخوازى گروپى گەلیاوە بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر دروست کراوە.

تێچووی پرۆژەکە 3 ملیار و 650 ملیۆن دینارە و کەسەر رووبەری سێ هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و دەکەوێتە سەر رێگای بەحرکە.

سەنتەرەکە سەرجەم پێداویستی و ئامێرەکای بۆ دابینکراوە و لە چوار بەشی راوێژکاری پێکهاتووە.