ئامێرێکی شارەوانی لە کاتی پاک کردنەوەی باراناوێکدا وێنە: شارەوانی هەڵشۆ
بەهۆی لافاوەکەوە دروستبوو بوون
شارەوانی هەڵشۆ ئاستەنگەکانی راڕەوە ئاویەکان کەمدەکاتەوە
ژێوار خدر
بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە چەند رۆژی رابردوودا کە رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان زەرەر و زیانێکی زۆری بە رێگاوبان و کشتوکاڵی جوتیارانیش گەیاند و دەڤەری پشدەر یەکێک بوو لەو ناوچانەی پشکی شێری لە زیانەکان بەرکەوت.
هەر بەو هۆیەوە لە ناحیەی هەڵشۆ جگە لە زیانە کشتوکاڵیەکان، دوو پرد و چەند باراناوێکیش بەهۆی لافاوەوە گیران و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ هاوڵاتییان دروست کرد.
تیمەکانی شارەوانی هەڵشۆش دەستی کردووە بە پاک کردنەوەیان و لە پۆستێکدا کە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدان کردنەوەی راپەڕین، دوو پردی گەورە و کۆمەڵێک باراناویان پاک کردەوەتەوە، کە بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەم دواییەوە ئاستەنگیان بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران دروست کردبوو.
لە شەوی 2.10.2024 شەپۆلێکى باران سنوورى پشدەرى گرتەوە و لە سنوورى ناحیەى هەڵشۆ 19.9 ملیم باران باری.