نەخشەی داهاتەکانی دوو هەفتە لەسەر ماڵپەری شەفافیەت.
جیاوازییه‌كه‌ى 15 ملیار دیناره
داهاتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانى كه‌می كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی داتاكانى ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی ئه‌م هەفتەیه‌ى سلێمانى له چاو هه‌فته‌ى رابردوو كه‌مى كردووه.
داهاتى كۆكراوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له رێكه‌وتى 28.9.2024 تاوه‌كو 4.10.2024 بریتیه له 11 ملیار و 766 ملیۆن و348 هه‌زار و 595 دینار، له‌به‌رامبه‌ریشدا داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو كه كۆكراوه‌ى رۆژانى 21.9.2024 تاوه‌كو 27.9.2024 بووه بریتی بووه له 26 ملیار و 415 ملیۆن و 340 هه‌زار و 328 دینار.
هه‌ر به پێی داتا بڵاوكراوه‌كانى ئه‌م ماڵپه‌ره، له‌ته‌واوى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا بڕى 64 ملیار و 235 ملیۆن و 223 هه‌زار و 596 دینار كۆكراوه‌ته‌وه.
ساڵى رابردووش به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه بریتی بووه له یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار بووه.
داهاته كۆكراوه‌كه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره بریتیه له داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه، پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.