گردبوونه‌وه‌یه‌كی پێشترى مامۆستایانى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
موچەی ساڵی رابردووی وانەبێژان هات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه ئاگادارى مامۆستا وانه‌بێژه‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى شایسته داراییه‌كانیان.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، لەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی مانگی 12ی ساڵی 2022ی مامۆستایانی وانەبێژ له چه‌ند پەروەردەیەک دابەش دەکرێت، كه له‌ناویاندا ئه‌مڕۆ له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه مامۆستسایانى وانه‌بێژه وه‌ریده‌گرن.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی ساڵی 2022 پەروەردەی رواندز، سێشەممە پەروەردەی چۆمان، چوارشەممە پەروەردەی مێرگەسۆر و پێنجشەممەش پەروەردەی سۆران دابەش دەکرێت”.
ئەوەشی خستووەتە روو، کە هەر لەم هەفتەیەدا لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، دهۆک و چەند پەروەردەیەکی تریش شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی 12ی 2022 دابەش دەکرێت.