دیمه‌نێك له‌كاتى پێدانى پاڵپشتى دارایی بۆ گه‌نجه سورییه‌كان و ده‌ستپێكردنى كاره‌كانیان... وێنه: JCC هه‌ڵه‌بجه.
له‌وێ نیشته‌جێن و بیرۆكه‌ى كاریان هه‌یه
له هه‌ڵه‌بجه پاڵپشتى دارایى بۆ پڕۆژه‌كانى 15 گه‌نجى ئاواره‌ى سوری ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى JCC به هاوكارى چه‌ند رێكخراوێك پاڵپشتى دارایی بۆ پڕۆژه‌كانى 15 گه‌نجى ئاواره‌ى سوری دابینكرد، كه ته‌واوى گه‌نجه‌كان له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێن و بیرۆكه‌ى كاریان هه‌یه.
پڕۆژەی پاڵپشتی پڕۆژەی بچوک و مامناوەنده کە رێکخراوی REACH بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی BMZ و giz ئەڵمانی جێبەجێی دەکات.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە كه به JCC ناسراوه، به 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌كانى ئه‌م گه‌نجانه كه زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زى مێن بریتییه له شوێنى جوانكارى، كاره‌بایی و مینى ماركێت.
وتیشی “ئه‌و پاڵپشتییه داراییەی بۆ گه‌نجه سورییه‌كان دابینكراوه له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دینار تاوه‌كو چوار ملیۆن و 500 هه‌زاره ه به‌پێى جۆر و قه‌باره‌ى پڕۆژه‌كانیان پاره‌یان پێدراوه”.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى JCC پاڵپشتی دارایی بۆ 52 پڕۆژه بۆ گەنجه‌كانى پارێزگاكه‌ى دابین كردووه، کە هەریەکەیان تاوه‌كو نزیکەی چوارملیۆن و 500 هەزار دیناریان پێدراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژەیەکی دیکەیان هەر لەمساڵدا بۆ 45 گه‌نج جێبه‌جێكردووه كه پێشتر گه‌نجه‌كان به‌شداریان له خوڵێك كردبوو و دواتریش خرانه سه‌ركار و له‌لایه‌ن JCC شه‌وه بۆ ماوەی شه‌ش مانگ وه‌ك پاڵپشتى درارایی موچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دواى ئه‌م شه‌ش مانگه بتوانن له‌و شوێنه‌ى كارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام بن.