وه‌زیری شاره‌وانی بەڵێنی دا
“له نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له زەوییەكانی باغلومناره ده‌ستپێده‌كات”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری شارەوانیی هەرێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی گوندی باغلومناره كۆبووەوە و بەڵێنی پێدان له نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له زەوییەكانیان ده‌ستپێده‌كات
كۆبوونەوەكە بە بەشداریی چەند بەڕێوەبەرێكی یەكە ئیدارییەكانی هەولێر ئێوارەی دووشەممە ئەنجامدرا.
كوردۆ شابان بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 964ی وت، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی، به‌دواداچوونی بۆ داواكاری و گرفتی له‌مێژینه‌ی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و هاونیشتمانیانی گونده‌كه كرد و هاوكات جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا، خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌ندرێته باغلومناره.
وتیشی، وەزیر بەڵێنی بە هاوڵاتیانی گوندەكە دا، كە دابه‌ش دووی زه‌وییه‌كانیان لە نزیكترین دەرفەتدا دەستپێدەكات، كه داواكاریه‌كی له‌مێژینه‌ی خەڵكی گوندەكەیە.
كێشەی زەوییەكان چییە؟
زەوییەكانی باغولمنارە دەكەوێتە نێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، لە سنووری نێوان رێگای مەخمور بۆ رێگای موسڵ، زەوییەكانی گوندەكە 300 مەتریین و خەڵكی گوندەكە دەیانەوێت بتوانن بیكەین بە دوو بەشی 150 مەتری، بۆ ئەوەی خانووی لەسەر دروست بكەن.