لە تەلئەبیب درا

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

شۆڕش قادری

کەمێک لەمەوبەر ئێران دەستیکرد بە موشەکبارانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتە لە چەند ناوچەیەکەوە دەیان موشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کردووە و کەمێکی دیکەش سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەنراوێک لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی هەندێک لە میدیاکان نزیکەی  400 موشەک ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی تەلئەبیب کراون و لە چەند شوێنێکی تەلئەبیبیش دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە تەلئەبیب و چەند شارێکی دیکەی ئیسرائیل زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدراوە و هێزی بەرگری ئیسرائیل و گومبەزی ئاسنین سەرقاڵی تەقاندنەوەی موشکەکانن.