هاتوچۆی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان
بەڵگەنامەی رەسەن بێنن بۆ نوێکردنەوە و دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری
+964
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین داوا لە هاولاتییان دەکات، بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەو بەڵگەنامانەی کە لەگەڵ خۆیاندا دەیهێنن پێویستە رەسەن بن و بەهیچ شێوەیەک بە کۆپی بەڵگەنامەکانییان کارەکانیان جێبەجێ ناکرێت.
روونیشیکردووەتەوە، ئەو بەڵگەنامانەی پێویستن بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پێک هاتوون لە:
1. کارتی نیشتیمانی کەسەکە و یەکێک لە ئەندامانی خێزان ئەگەر هاوسەرگیری نەکردبوو، ئەگەر کارتی نیشتیمانی نەبوو ناسنامەی باری کەسێتی ( هەویە ) و رەگەزنامە ( جنسیە )
2. کارتی زانیاری سەرۆک خێزان
3. پاسپۆرت ( ئەگەر هەبوو )
4. هەشت وێنەی رەنگا و رەنگ
ئەو بەلگەنامانەی پێوسیتن بۆ نوێکردنەوەی مۆلەتی شۆفێری:
1. کارتی نیشتیمانی ئەگەر کارتی نیشتیمانی نەبوو ناسنامەی باری کەسێتی ( هەویە ) و رەگەزنامە ( جنسیە )
2. کارتی زانیاری
3. مۆڵەتە کۆنەکە
4. پشکنینی چاو