هەولێر
قیڕتاوکردنی شەقامى 60 مەتریى گەڕەکی فەرمانبەران دەستیپێکرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر قیرتاوكردنی شەقامی 60 مەتری لە گەڕەكی فەرمانبەران دەستیپێكرد و زیاتر لە یەك ملیار دیناریشی بۆ تەرخان كراوە.
بە پێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 30.9.2024 ، شەقامى 60 مهترى لە گەڕەکی فەرمانبەران قیرتاوكردنی دەستیپێكردووە، کە هەردوو شەقامى سەرەکیى 120 مەتریى خێرا و شەقامی کەندی کۆرنیش بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
درێژی شەقامەکە 2400 مەتر دووجایە و بە بڕی 69,000 مهتر دووجا قیرتاو دەکرێت و پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە یەك ملیار و 237 ملیۆن و 350 هەزار دینارە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو پڕۆژەكەی بەسەركردەوە و لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرسییەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، پڕۆژەكە یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانى گەڕەكی فەرمانبەران و بە تەواوبوونى ئاسانکارییەکى زۆر پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات.
ئاوڕ لە شێخەشەل درایەوە و قیرتاو و كۆنكریتی بۆ دەكرێت
قیرتاو
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بەڵێنی دا
خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە زەوییەکانی قەرەبووی گردجوتیار
بەردی بناغەی دانرا
"قیرتاوكردنی رێگای قەڵادزێ – ئیسێوە كەمتر لە ساڵێك دەخایەنێت"
بە بیانووی راوەستانی ئیش و کارەکانیان
لە بازاڕێکی خورماتوو دوکانداران رێگرن لە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری
هەزار و 750 مەتر درێژە