کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ناو کەرکوک دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.

درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا لە سەر پردی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک دەکەوێتە خوارەوە بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەستداوە و دووی دیکەش بریندار بوون.

عەلی محەمەد ئێشکگر لە نەخۆشحانەی کەرکوکی گشتی بە 964ـی وت، بەهۆی روداوەکەی شەوی رابردوو دوو منداڵ دەست بەجێ گیانیان لە دەستداوە و ژن و پیاوێکیش بە سەختی بریندار بوون.

وتیشی، هۆکاری روداوکە وەک لە راپۆرتی پزیشکیدا ئاماژەی پێکراوە دەگەڕێتەوە بۆ خێرا لێخوڕین و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ئەو پردە کەوتووەتە خوارەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی