ده‌یانه‌وێ پێكه‌وه‌ژیان به‌هێزتر بكه‌ن
سێ گونده موسڵماننشینه‌كه‌ى خانكێ بوونه خاوه‌ن هۆڵى بۆنه ئایینیه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ، سێ گوندى موسڵماننشین هه‌ن، بۆ یه‌كه‌مجار بوونه خاوه‌ن هۆڵێك بۆ بۆنه ئایینییه‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت به یه‌كسانى خزمه‌تگوزارى ده‌گه‌یه‌نینه ته‌واوى گونده‌كان.
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ 18 گوندى هه‌ن، زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى ئێزدین، به‌ڵام له هه‌ندێك له گونده‌كان موسڵمان و كریستیانیشی لێده‌ژین، هه‌رسێ گونده‌كانى كه‌مونا، چه‌مبه‌ركا و دێرگ موسڵماننشینن، گوندى گوتبه‌ش دانیشتوانه‌كه‌ى بریتین له موسڵمان و ئێزدى، له گوندى سۆركاش كریستیان و ئێزدی ده‌ژین و گوندى باخمتێش كریستیاننشینه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى له باره‌ى پێكهاته‌ى گونده‌كان دایه 964 و ده‌شڵێت، ده‌یانه‌وێت به یه‌كسانى خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌یه‌ننه ته‌واوى گونده‌كان.
وتیشی “هه‌رسێ گونده موسڵماننیشینه‌كه‌ى ناحیه‌كه‌مان بوونه خاوه‌ن هۆڵێك بۆ بۆنه ئایینییه‌كانیان و بڕى 170 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له سنورى گونده‌كانى ناحیه‌كه‌یان هه‌شت هۆڵى بۆنه ئایینییه‌كان هه‌یه و به‌وه‌ى ئێستاش ده‌بنه نۆ هۆڵ و ده‌شڵێت “سێ له‌و هۆڵانه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تى و خێرخوازانه‌وه دروستكراون”.
شێخ شامۆ دووپاتیده‌كاته‌وه، جوانترین پێكه‌وه‌ژیان له سنوورى ناحیه‌كه‌یاندایه و نایانه‌وێت ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه له‌ده‌ست بده‌ن، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه به‌یه‌كسانى خزمه‌تى هه‌موو گونده‌كان بكرێت.