دەستکرا بە خاوێنکردنەوە
هەولێر خۆى بۆ لافاو ئامادە دەکات
964+
وریا فەتاح
هەر لە ئێستاوە هەولێر خۆى بۆ وەرزى بارانبارین ئامادە دەکات و لە رێگەى پاککردنەوەى مەنهۆڵەکان و رێڕەوى ئاو دەیەوێت لە مەترسییەکە بەدوور بێت.
پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە، لە چوارچێوەى هەوڵەکانى رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانى پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و رێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران، دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە بۆ ئەوەیە، بەر لە وەرزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ خۆیان ئامادە بکەن و لە مەترسى لافاو بەدووربن.