بچن كارتى نه‌وت وه‌ربگرن
تازه زاواكانى سورداش و پیره‌مه‌گرون له نه‌وتى ئه‌مساڵ بێبه‌ش ناكرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاگادارى تازه زاواكانى ناحیه‌ى سورداش و پیره‌مه‌گرون كراوه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى كارتى نه‌وتیان نیه سه‌ردانى پیره‌مه‌گرون بكه‌ن بۆ خۆتۆماركردن بۆ ئه‌وه‌ى له نه‌وتى ئه‌مساڵ بێبه‌ش نه‌بن.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سورداش له‌سنوورى قه‌زاى دوكان بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی راگرتنی مامه‌ڵه‌ی فۆرمی خۆراكه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گه‌نجانه‌ى كه تازه هاوسه‌رگیریان كردووه‌و مامه‌ڵه‌یان بۆ نه‌كراوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه كارتی نه‌وتیان نییه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی خۆراك له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناویان و ده‌ركردنی كارتی نه‌وتی كاتی بۆیان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كه ناوه‌كان به یه‌ك لیست ئاماده‌ده‌كرێن و به‌رزده‌كرێنه‌وه بۆیه ماوه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری ده‌كردنی كارتی نه‌وتی كاتین به‌زووترین كات سه‌ردانی ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون بكه‌ن.