سبەی دەستپێدەکات

زێی دوکان-قەشقۆڵی بەدرێژایی چوار کیلۆمەتر پاکدەکرێتەوە

ژووری هەواڵ

سبەی یەکشەممە، خۆبەخشان و چالاکوانانی بواری ژینگە کۆدەبنەوە و بە هەرەوەزی لە هەڵمەتێکدا زێی دوکان – قەشقۆڵی لە پارێزگای سلێمانی پاکدەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28.9.2024، رێکخراوێک هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی دوکان-قەشقۆڵی راگەیاند و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، سبەی کاتژمێر 10:00 بە هاوکاری خۆبەخشان و چالاکوانی بواری ژینگەیی دەستپێدەکەن.

بڕیارە لەم هەڵمەتەدا زێیەکە بە درێژایی چوار کیلۆمەتر پاکبکرێتەوە و زبڵ و خاشاکی ئەو ناوچەیە بە بارهەڵگر فڕێبدرێت.

رێکخراوەکە دەڵێت، “ئاوی زێی دوکان بە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ماڵان دادەنرێت هەربۆیە ڕەچاوکردنی لایەنی پاکوخاوێنی ئاوەکە خزمەتە بە تەندروستی هاووڵاتییان.”