لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە 146.500 دینار بکڕە

+964

بەغدا

بانکی ناوەندی بڕیاری دانانی بنکەی فرۆشتنی دۆلاری لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بۆ گەشتیاران دەرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی عێراق، بانکە حکومییەکانی راسپارد بە زیادکرنی بنکەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق.

بەیاننامەکەی بانکی ناوەندی کە دەست تۆڕی964 کەوتووە، داوای لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بانکی بازرگانی عێراقی(TBI)ـیئ کردووە بە زیادکردنی بنکەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، بەسرە، نەجەف، هەولێر و سلێمانی.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو بنکانە بەیانیان و ئێواران دەبێت مامەڵەی گەشتیاران وەربگرن، بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار سوودمەند بێت.

بانکی ناوەندی عێراقی ئەوەشی لە بەیاننامەکەدا روونکردۆتەوە کە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 146.500 دینار، ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە لە خاڵە سنوورییەکان بە وشکانی گەشت دەکەن، ئەویش لەڕێگەی ئەو بنکە تایبەتانەی کە بانکەکان دایانناوە، دوای ئەوەی داواکاری تایبەت بە گەشتەکە پێشکەش دەکەن وەکو ڤیزا و چوونەدەرەوە.