دیمەنی چاککردنی یەکێک لە بیرەکانی گەزنە.وێنە.پارێزگای هەولێر
500 ماڵ سوودمەند دەبن
بە لێدانی دوو بیر کێشەی ئاوی گەزنە چارسەر دەکرێت
964+
توانا نەقی
ئەو کێشەیەی کە هاوڵاتیانی گوندی گەزنە لە هەولێر هەیانبوو ئێستا دوو بیری ئاویان بۆ لێدەدرێت و لە بێ ئاوی رزگاریان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لێدانی ئەو دوو بیرە لەسەر بودجەی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە قەرزی بانکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت، دوو بیرەکەی گەزنە ئێستا دەست بە هەڵکەندنی کراوە بە قوڵای 450 مەتر بە درێژی 4000 مەتر بۆری 110 ملیم.
بە لێدانی ئەو دوو بیرە کێشەی بێئاوی 500 ماڵ چارەسەر دەبێت.