لە راپەڕین
دووەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییوکان بەڕێوەچوو
+964
ژێوار خدر
دووەمین فیستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بەڕێوەچوو و جوتیارانی ناوچەکەش بە بەرهەمە خۆماڵییەکانیان بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد.
قایمقامییەتی قەزای رانیە رایگەیاند،لە پارکی دەروازەی قەزای رانیە، فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان ئەنجامدرا.
دەشڵێت، فێستیڤاڵەکە دووەم جارە لە شاری رانیە بەڕێوەدەچێت و 100 جوتیاری ناوچەکە بەشدارییان تیایدا کردووە، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە ناساندن و بە بازاڕیکردنی بەرهەمی ناوخۆییەکانە.
روونیشیکردووەتەوە، بەرهەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش کراون، کە بەرهەمی دەڤەری راپەڕین بوون.
لە فێستیڤاڵەکەدا، جوتیاران بە بەرهەمى جۆراو جۆرى وەک (تەماتە، شوتى، هەنگوین، هەنار، ترێ، خەیار، و چەند بەرهەمێکى دەستى)، بەشدار بوون.