شاخەوان عەبدوڵلا دەدرێتە دادگا
+964
فەرمان سادق
دادگای فیدراڵ، لەسەر هەڵوێستەکانی لە دادگای کەرخ سکاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار دهكات.
بەگوێرەی نوسراوێك کە دادگای فیدراڵی عێراق بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ، لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە سکاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردووە.
نووسراوەکەی دادگا بە ژمارە 170ـیە لە 25ـی کانونی دووەم، واتە ئەم مانگە دەرچووە.
دادگای باڵای فیدڕاڵ لە سکاڵایەکەیدا پشتی بەستووە بە مادەی 229ـی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969ـی هەموار کراو.
له نووسراوهكهدا ئهوهش روونكراوهتهوه، هۆکاری سکاڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانە توندەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا بەرامبەر دادگای فیدراڵی عێراق و ئەو مادەیەشی پێی تۆمەتبارکراوە، سزاکەی دوو ساڵ زیندانیکردن یاخود سزای مادییە.
دادگای باڵای فیدڕاڵ، شاخەوان عەبدوڵلا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە “بەهۆی زیانگەیاندن بەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، دەستوەردانی لە کارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و پێشێلکردنی بڕیارەکانی و شکاندنی شکۆی دادگای فیدراڵی بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا، سکاڵای لە دادگای کەرخ لە دژی تۆمار کراوە”.
تۆڕی964 دەزانێت، شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دوێنێ شەممە، لە پۆستێکدا کە بە کوردی و عەرەبی بڵاوی کردۆتەوە، نووسیویەتی “دڵنیابن سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی دادگای ئیتحادی دادەنرێت”.