لۆگۆی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان - گرافیکی 964
نزیکەی 40 هەزار وانەبێژن
فەرمانی وەزاری بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەرچوو
توانا نەقی
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە فەرمانی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو.
بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ژمارە 26607 رێکەوت 26.9.2024 کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ کە کراون بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 کەسن و لە 1.9.2024ـەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
ئەوەش هاتووە پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کاری پێویست ئەنجامبدەن.