لە کفری

سەرمایەدارێک قوتابخانەیەکی 18 پۆلی دروست دەکات

شۆڕش قادری

سەرمایەدارێکی گەرمیان قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە کفری دروست دەکات.

بە پێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی گەرمیان، “دوانیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە  25.9.2024 و لە رێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی هەواری نوێی قەزای کفری دانراوە”.

قوتابخانەکە بە بودجەی یەک ملیار و 524 ملیۆن دینار لەسەر ئەرکی سەرمایەدار (سەردار حاجی خالید رەباتی) دروست دەکرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکەی شاری کفری.

لە رێوڕەسمەکەدا نوێنەری سەرمایەدار سەردار حاجی خالید، سوپاسی پەروردە و قایمقامیەت و پەروەردە و دانیشتوانی گەڕەکی هەواری نوێی قەزای کفری کرد، کە هاوکاربوون بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، “خێری دروستکردنی ئەم قوتابخانەیە هیچی کەمتر نییە لە دروستکردنی مزگەوت”.