شارەزایەك زانیاریی دەخاتەڕوو
بۆچی بەهای دۆلار لە بازاڕی كوردستان بەرزبووەتەوە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی ئەمڕۆ لە بازاڕی هەولێر بەرامبەر 151.200 دیناری عێراقییە و نرخەكەی بەردەوام بەرەو بەرزبوونەوەیە، شارەزایەكی بازاڕی دراویش چەند هۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەخاتەڕوو.
چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەرەو هەڵكشانەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024 لە هەولێری پایتەختی كوردستان 100 دۆلار بەرامبەر بە 151.200 دینارە، كەیفی خۆشناو شارەزا و وتەبێژی بازاری دراوی هەولێر بە 964ی راگەیاند: چەند هۆكارێك هەن بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، لەوانە هەندێك میدیا باسیان لەوە كردووە حكومەتی عێراق پلانی هەیە لە دوای سەری ساڵەوە هەموو مامەڵەیەك بكاتە دینار لە بری دۆلار، كە بە بڕوای من ئەوە راست نییە، چونكە داهاتی سەرەكیی عێراقە نەوتە و ئەویش بە دۆلار دەفرۆشێت، پێویستیشی بە دینارە بۆ ئەوەی موچە بدات.
وتیشی: یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان، ئێستا بانكی ناوەندیی عێراق دۆلار كەمتر دەخاتە بازاڕ و ئەمەش كاریگەریی لەسەر خواست هەیە، ئەمە جگە لەوە رەوشی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و شەڕی ئیسرائیل و لوبنان بەشێكی دیكەی هۆكارەكانن، كە وایان كردووە دۆلار بەرز ببێتەوە.
كەیفی خۆشناو دەڵێت، “خەڵك سەری لێشێواوە و كەس نازانێت چی روودەدات، بۆیە نرخی دۆلاریش هیچ گەرەنتییەكی نییە و لەوانەیە سبەی دابەزێتەوە، یان بۆی هەیە هێشتا بەرز بێتەوە”.
نرخى دۆلار لهبازاڕهكانى ههرێم سهرووى 150 ههزار مامهڵهى پێوهدهكرێت
دۆلار
زریانهكهى ئهمریكا به هۆكار دهزاندرێت
نرخی نهوت دوێنێ بهرز بوو و ئهمڕۆش 29 سهنت دابهزیوه
پەیج هەیە 10 دەفتەری خەرجکردووە
ئەو پارەیەی بۆ سپۆنسەر خەرجکراوە نزیک بووەتەوە لە پێنج ملیۆن دۆلار
50 ملیۆن دۆلاریش فریای نەکەوت
راپەرە ئەمریکییەکە 120 دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە
كهمێك بهرزبووهوه