لەسەر “فەرمووکردن” هەشت دوکان لە سلێمانی داخران
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
هەشت دوکان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داخران چونکە بە فەرمووکردن و بانگکردن خەڵکیان بێزار کردوە.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی هاوڵاتیان، هەشت دوکان داخران.
دوکانەکان وێنەگر بوون و مامەڵەی هاوڵاتیانیان لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایی کردووە.
“پێشتر سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگادار کراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەم هەشت شوێنە پابەند نەبوون، بۆیە بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی داخران و خاوەنەکانیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە،” رێکان جەمال وای وت.