ئەمساڵ چەند کەس تووشی کۆلێرا بوون؟

وەزارەتی تەندروستی: نەخۆشی کۆلێرا لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە

964+

شۆڕش قادری

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، کۆلێرا لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە و سەرجەم ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون چاکبوونەتەوە و مەترسیان لەسەر نەماوە.

د. سەرکار سوورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە 964ـی وت، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 28 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆلێرا بوون کە 12 حاڵەت لە پارێزگای هەولێر و 16شیان لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون”.

“ئەمساڵ هیچ کەس بە کۆلێرا گیانی لەدەست نەداوە و سەرجەم ئەو کەسانەی تووشی کۆلێرا بوون، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چاک بوونەتەوە”، سەرکار سوورچی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم چەند رۆژەی دواییدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا لە هەرێم تۆمار نەکراوە و پەتاکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە.

ئەو سێ ژنەی تووشی کۆلێرا بوون چاک بوونەتەوە

ئەو سێ ژنەی تووشی کۆلێرا بوون چاک بوونەتەوە

دوو ژن لە کەلار و کفرى توشى کۆلێرا بوون

دوو ژن لە کەلار و کفرى توشى کۆلێرا بوون