“لالش، پەرستگای ئێزدییەکان” خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی پێشكه‌ش كرا
+964
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر
“لالش پەرستگای ئێزدییەکان”، فیلمێکی 53 خولەکی دەر‌هێنەری کورد تەنیا کەریمە، له رانیه نمایش كرا و خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌رگرت.
فیلمه‌كه دوێنێ شه‌ممه له رانیه له بۆنه‌یه‌كدا نمایش كرا، كه له لایه‌ن رێکخراوە دیموکراتەکانی راپەڕین رێكخرابوو، دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به فیلمه‌كه كرا.
فیلمەكه دیکۆدرامیە و چیرۆکی کەسێکی ئێزدی ده‌گێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها دابونەریتی ئیزیدییەکان بە وردی باس ده‌كات.
تەنیا کەریم دەر‌هێنەری فیلمی “لالش، په‌رستگای ئێزدییه‌كان” بە تۆڕی 964ی وت، “جیا لە ژیانی ئێزدییەکان، سرووتە ئایینیەکانیشی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو”.
فیلمەكه چەندان خەڵاتی وەرگرتووە، له‌وانه خەڵاتی دبلۆمی فەخری لە مۆسکۆ
ئاماژەی بەوەش کرد، “فیلمەكه چەندان خەڵاتی وەرگرتووە، له‌وانه خەڵاتی دبلۆمی فەخری لە مۆسکۆ، خەڵاتی ناوازەترین لە فێستیڤاڵی سلێمانی و خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵی رانیە”.
تەنیا کەریم، جیا لەم کارەی کە باسی ئێزدییەکان دەکات، دەر‌هێنەری فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش بووەن کە لە ساڵی 2022 نمایش کرا، هه‌روه‌ها له ئاستی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا كاری جۆراوجۆری هونه‌ریی كردووه.