سایلۆى سەید سادق..
لە سەیدسادق
چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
سایلۆی سەیدسادق جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە، سبەینێ بچن چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
سایلۆی سەیدسادق لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “سبەینێ سێشەممە 24.9.2024 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی 2024 و تا ژمارە کارتی (1000) دابەش دەکرێت.
پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم بۆ ئەمساڵ 485 ملیار دینارە، 685 هەزار و 974 تۆن گەنمى جوتیارانیش لەلایەن سایلۆکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە.
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە 964ـی وتبوو، “دوایین جار بەغدا 150 ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی ناردووە و بڕى ئەو پارەیەی کە بۆ گەنمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە، بریتییە لە 67.8 ملیار دینار.
لەو 150 ملیار دینارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بڕی 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕی 35 ملیار و 541 ملیۆن و 48 هەزار دیناریش پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە.
ئەمساڵ، لهلایهن حكومهتى عێراقهوه، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، و بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.