بزانە خەڵکی کام ناوچەی کوردستانە؟

بیرمەندێکی کورد بۆ دووەم ساڵ بوو بە یەکێک لە گەورەترین زانایانی جیهان

964+

شۆڕش قادری

بیرمەندێکی کورد بۆ دووەم ساڵی یەک لەدوای یەک ناوی چووە لیستی 2٪ی گەورەترین زانایانی جیهان.

زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا هەموو ساڵیک و بەپێی لێکدانەوەی زانستیی، ناوی 2٪ی گەورەترین زانایانی جیهان لە 22 بەشی زانستی هەڵدەبژێرێت و بڵاویان دەکاتەوە  کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر گەشە و بەرەوپێشچوونی زانست هەبووە و توێژینەوەکانیان وەک سەرچاوەی زانستی بەکاردەهێنرێن، ساڵی 2023 پرۆفیسۆر رەحمەتوڵا خزری بیرمەندی کورد، وەک یەکێک لەو زانایانە هەڵبژێردرا و بۆ ئەمساڵیش ناوی لە لیستەکەدایە.

رەحمەتوڵا خزری خەڵکی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، تەمەنی 35 ساڵە و یەکێکە لە گەنجترین زانایانی جیهان.

خزری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ورمێ بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی کوردستان لە سنە و دوکتۆراکەشی لە زانکۆی فلیندێرزی ئوسترالیا وەرگرتووە، ئێستاش مامۆستای زانکۆی مێلبۆرنە لە ئوسترالیا.

بیرمەندێکی کورد بۆ دووەم ساڵ بوو بە یەکێک لە گەورەترین زانایانی جیهان

بۆ یەکەمجارە ئامێرێکی مۆسیقا لە گۆرانییەکی کوردی بەکا...

بۆ یەکەمجارە ئامێرێکی مۆسیقا لە گۆرانییەکی کوردی بەکاردێت

زانایان هۆشداری لە پیسبوونی بەرگەهەوا دەدەن

زانایان هۆشداری لە پیسبوونی بەرگەهەوا دەدەن