کەش و هەوا

ئەمڕۆش نمە باران دەبێت و ئاسمانیش نیمچە هەورە

964+

توانا نەقی

کەشەکە خەریکە تەواو دەگۆڕێت و تا دێت فێنکتر دەبێت دوای ئەو شەپۆلە بارانەی پێرێ ئەمڕۆش نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و سنووریەکان بەردەوام دەبێت.

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا کە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردووتەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پەلەیەک بەرزدەبنەوە بەڵام کاریگەری ئەوتۆی نابێت.

بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 38 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 24 پلەیە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 22.9.2024
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان , ئەگەرى نمە بارانى کەم هەیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بەنزیکەى (1-2)پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 22- 9- 2024