لە عوزێم
چوار چەکداری رێکخراوی داعش دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە نزیک بەنداوی عوزێم درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن سوپای عێراقییەوە چوار ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیر کران.
سەرچاوەیەک لە هەواڵگری عێراق ئەوەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە کە لەلایەن هێزەکانی فەوجی چواری لیوای دووی فیرقەی یەکەوە ئەو چالاکییە کراوە لە نزیک بەنداوی عوزێم توانراوە دەستگیر بکرێن.
دەشڵێت، چەکدارەکان بەڕەگەز سورین و مەبەستیان بووە لەو ناوچەیەوە بچنە ناوچەی ئامتیبیجە.
چەکدارەکان لە ئەو دیوی لە ئەودیوی بەنداوەکەوە چەند ماتۆڕسوارێک چاوەڕییان بوون و بەڵام ئەوان توانیویانە هەڵبێن و ئەم چوار کەسەیان لێ دەستگیر کراوە.