لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە

خاوەنی گروپی “مەلەفە زەخمەکان” دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتیەک خاوەن و بەکارهێنەری گروپی “مەلەفە زەخمەکان” دەستگیر کرا.

ئەمشەو شەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن چەند هاوڵاتیەکەوە سکاڵا تۆار کراوە لەسەر هەژماری ” دادە تیک تۆک” کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە چەند کەسێک کردووە توانیویانە خاوەنی ئەو ئەکاونتە شوێنەکەی ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن.

تۆمەتبارەکە و خاوەنی ئەو پەیجانە ناوی (م، هـ، م)

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوە لەگەل تۆمەتبارەکە بۆیان دەرکەت خاوەنی گروپی “مەلەفە زەخمەکان”ـە لە تۆڕی تیلگرام و خاوەنی هەژماری “شوخان”ـە لە سناپ چات.

ئاسایش دەڵێت، لەبەر ئەوەی تۆمەتبار کەسێکی شارەزایە لە بواری تەکنیکی و لە شێوازی گفتوگۆکردندا توانیویەتی دەنگی خۆی بۆ ئافرەت بگۆڕێت و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەند پیاو و ئافرەتی تۆمار کردووە و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەکانیان بڕێکی زۆر پارەی وەرگرتووە.

ئاسایش ئەو کەسەى دەستگیرکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکا...

ئاسایش ئەو کەسەى دەستگیرکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پارەى لە خەڵک دەکێشایەوە