شۆفێران ئاگادار بن

لە رێگای سلێمانی بۆ دەربەندیخان نەوتی رەش رژاوە

964+

شۆڕش قادری

شۆفێران ئاگادار بن لەوەی کە لە رێگای سلێمانی بۆ دەربەندیخان نەوتی رەش رژاوە و دەبێ رێگای ناوتاق بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە لە سلێمانیەوە بەرەو دەربەندیخان و گەرمیان دەگەڕێنەوە، رێگای ناوتاق بەکاربهێنن لەبەر ئەوەی لە رێگاکەدا نەوتی رەش رژاوە”.

ئەو شۆفێرانەی کە لە گەرمیان و دەربەندیخانەوە بەرەو زەڕایەن و سلێمانی دەڕۆن رێگای ئاسایی خۆیان کە رێگای تونێلە بەکاربهێنن”، هاتوچۆی دەربەندیخان وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا مەفرەزەکانیان لەوێن و لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان و  تا یەک دوو کاتژمێری داهاتوو رێگاکە ئاسایی دەبێتەوە.

لەوبارەیەشەوە سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “تانکەرێکی هەڵگری نەوتی رەش لە نزیک گوندی بیرکێ و رێگای شاخەکەی دەربەندیخان،  وەرگەڕاوە و رێگاکەی گرتووە”.

وتیشی، “هێزەکانی پۆلیس و هاتوچۆی دەربەندیخان لە شوێنی رووداوەکەن و شۆفڵ و چەند ئامرێکی پێویستمان ناردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێگاکە دەکرێتەوە”.

تانکەرێک لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن خۆی و ئۆتۆم...

تانکەرێک لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن خۆی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە و شاخێکیشی سووتاند

تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێ...

تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت